سەرۆك كۆمار لەگەڵ ھەردوو سەرۆكی میسر و توركیا پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان-یان لە یەكتركرد

2020/05/22


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٠/٥/٢٢ لەگەڵ هەریەك لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا، پیرۆزباییان لە یەكتركرد بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.

سەرۆك كۆمار لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا لەگەڵ هەردوو سەرۆكی میسر و توركیا گەرمترین پیرۆزبایی لێكردن و هیوای تەندروستی و بەختەوەری بۆ ھەردوو سەرۆک و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ ھەردوو گەلی میسر و توركیا خواست، ھاوکات داواشی لە پەروەردگار كرد ئەم جەژنە بە خێر و خۆشی بگیڕێت بۆ ھەمووان.

لەلای خۆیانەوە ھەردوو سەرۆكی میسر و تورکیا پیرۆزباییان لە سەرۆك بەرھەم كرد بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و داواشیان لە پەروەردگار كرد گەلی عێراق ھەمیشە لە ئاسایش و ئارامی و ئاشتیدا بێت.

هەرلەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پەیوەندی دووقۆڵی و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری دووقۆڵی گفتوگۆی لەبارەوە كرا، بەجۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپارێزێت و ئاشتی و ئاسایش بۆ ناوچەکە و جیھان بھێنێتەدی.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان