سەرۆك كۆمار و جێنشینی ئەبوزەبی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان-یان لە یەکدی کرد

2020/05/23


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٥/٢٣ لەگەڵ شێخ محەمەد کوڕی زاید ئال نھیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی ئیمارات، پەیوەندی تەلەفۆنییان بەیەکەوە ئەنجامدا و پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان- یان لە یەكدی کرد.

لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک کۆمار گەرمترین پیرۆزبایی لە جێنشینی ئەبوزەبی کرد و هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ گەلی ئیمارات خواست.

لەلای خۆیەوە جێنشینی ئەبوزەبی پیرۆزبایی لە سەرۆك بەرھەم كرد بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و ئومێدیشی خواست گەلی عێراق ھەمیشە لە سەقامگیری و خۆشگوزەرانیدا بێت.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختکرایەوە لە فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری دووقۆڵی، بەجۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپارێزێت و ئاشتی و ئاسایش بۆ ناوچەکە بھێنێتەدی.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان