سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە هەردوو وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و گەیاندن

2020/05/31


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٥/٣١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، بەجیا پێشوازیکرد لە هەریەک لە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، نەبیل کازم عەبدولساحب، و وەزیری گەیاندن، ئەرکان شەهاب ئەحمەد شەیبانی.

لە میانی هەردوو دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، جەختی لە پێویستی بەردەوامی و تەواوکردنی پێداویستییەکانی خوێندنی ئەم ساڵ و دابینکردنی رەوشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خوێندکاران و پارێزگاری لە ئاستی بەرزی زانستی لە زانکۆکانی عێراقدا کردەوە، سەرەڕای ئەو دۆخە سەختەی کە وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت.

هەر لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم، ئاماژەیکرد بەپێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی کار لە وەزارەتی گەیاندن لە نوێکردنەوەی پلانەکانی ئێستا و داهاتوودا، تاوەکو لەگەڵ پێداویستییەکانی ئەم سەردەمەدا بگونجێت، ھاوکات کار بکرێت بۆ هاندانی وەبەر‌هێنان لە بواری گەیاندندا، چونکە  فاکتەرێکی پشتیوانی گرنگە بۆ ئابووری عێراق.

لەلای خۆیەوە وەزیری خوێندنی باڵا، ئەو دۆخەی روونکردەوە کە رووبەڕووی وەزارەتەکەی دەبێتەوە لەکاتی بڵاوبوونەوی پەتای کۆرۆنا و پێداویستییەکانی ئەم قۆناغەی ئێستا و هەوڵەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لەزانکۆدا، بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگ لە پرۆسەی بونیادنانی عێراقدا، هەروەها وەزیری گەیاندن ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی سێکتەرەکانی گەیاندن و تەکنیکی زانیاری دەبنەوە لە وڵاتدا خستەروو.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان