سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری پلاندانان

2020/06/01


سەرۆك كۆمار د .بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٦/١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازیکرد لە وەزیری پلاندانان، خالد بەتال نەجم.

لە میانی دیدارەکەدا، باس رۆڵی وەزارەتی پلاندانان کرا لە داڕشتنی نەخشەی سیاسەتی گشتی لە پێناو گەشەپێدانی ئابووری، بە جۆرێک ببێتە مایەی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و دەستەبەرکردنی کار و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری.

ھاوکات جەختکرایەوە لە گرنگی زیادکردنی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ سیاسەتی دارایی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری لەم دۆخە پڕ لە ئاڵنگاریانەی ئێستادا، بەتایبەتی لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی پەیای کۆرۆنا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان