سەرۆك كۆمار پێشوازی دەکات لە ژمارەیەك پارێزگارەکانی عێراق و رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرەسی كۆرۆنا-ی لەگەڵ تاوتوێکردن

2020/06/01


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمرۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٦/١ لە كۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە پارێزگارەكانی عێراق.

لەو دیدارەدا سەرۆك كۆمار دوپاتیكردەوە لە پێویستی گرتنەبەری هەوڵی زیاتر لە پێناو پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری و بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی ھاووڵاتیان.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆك بەرھەم ئاماژەیكرد بەوەی كە حكومەتە خۆجێیەكان ئەمڕۆ بەرپرسیاریەتییەكی زیاتریان هەیە بۆ پێشكەشكردنی پشتیوان و  یارمەتیدانی هاووڵاتیان لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كە وڵاتەكەمان گیرۆدەی بووە، ئەویش لە رێگەی پابەندبوون بە رێ‌ وشوێن و رێنماییە تەندروسییتەكان لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە كە سەلامەتی و تەندروستی ھاوونیشتمانیان بپارێزێت. 

ھاوکات سەرۆك كۆمار رایگەیاند ئەو ئاستەنگە قورسانەی كە عێراق رووبەڕووی دەبێتەوە پێویستی بە هەماهەنگی زیاتری نێوان دەزگا ئەمنی و تەندروستی و هاووڵاتیانە كە پێكەوە كار بكەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانەی ئێستا، ھەروەھا جەختیشیكردەوە لەسەر رۆڵی حكومەتە خۆجێییەكان لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و گرتنەبەری رێ وشوێنی پێویست و یەكڕیزی و برایەتی لە نێوان گەلەكەمان كە ببێتە مایەیی هێنانەدی ئاسایش و ئارامی لە تەواوی شارەكان.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك كۆمار تەئكیدیكردەوە لە پێویستی پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی لە جەنگی دژ بە داعش بە دی هاتوون و درێژەدان بەسەركەوتنەكان و راودونانی پاشماوەكانی گروپی تیرۆریستی داعش.

لەلای خۆیانەوە پارێزگارەكان بە وردی باسی دۆخی پارێزگاكان و ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان كرد بە هاووڵاتیان، لەگەڵ خستنە رووی پلان و كاریان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، رۆڵی سەرۆك كۆماریشیان بەرزنرخاند لە بەدواداچوون بە شێوەیەكی راستەوخۆ بۆ كاروباری پارێزگاكان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان