سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی

2020/06/01


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٦/١ لەکۆشکی سەلام لەبەغدا، پێشوازیکرد لە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ، رافل یاسین خزەیر.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار، جەختیکردەوە لەپێویستی پاراستنی سامانی گشتی و کەمکردنەوەی بە هەدەردان و ئاشکراکردنی حاڵەتەکانی گەندەڵی لە ھەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا. 

ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆك بەرھەم، دووپاتی لەگرنگی هاریکاری و کاری هاوبەشی نێوان دەزگاکانی چاودێری و فەرمانگەکانی دەوڵەت کردەوە، بۆ ئاشکراکردنی سەرپێچییەکانی بواری دارایی بەبێلایەنی و شەفافییەتەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد کە دژایەتیکردنی گەندەڵی ھیچی کەمترنییە لەگرنگی دژایەتیکردنی تیرۆر، چونکە دوو رووی یەک دراون.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان