سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری تەندروستی و ژینگە

2020/06/02


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح، ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٦/٢ لە شاری بەغدا پێشوازیکرد لە حەسەن محەمەد تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگە.

لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی دۆخی تەندروستی وڵات و ڕێکارەکانی چۆنیەتی خۆپارێزی لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی کرا.

لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم، جەختیکردەوە لەگرنگی پشت بەستن بەمیکانیزمی گونجاو بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوونیشتمانیان و ناساندنی رێنماییە پێویستەکان بۆ خۆدوورگرتن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها دووپاتی لە پێویستی هاریکاری لە نێوان هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی تەندروستی کردەوە بۆ پابەندبوون بە رێنماییەکانی قەدەغەی هاتووچۆ و خۆبەدورگرتن لە مەترسی و دەرئەنجامی ترسناکی پەتای کۆرۆنا.

ھاوکات سەرۆک بەرهەم، هەوڵە گرنگەکانی سوپای سپی، وەک هێڵی یەکەمی بەرگری لە بەگژداچوونەوەی کۆرۆنادا بەرزنرخاند.

لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە چۆنیەتی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی دۆخی ژینگە لە عێراقدا کرا.

لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستی و ژینگە، وردەكاری تەواوی لە بارەی هەوڵەکانی وەزارەت و کارمەندان و تیمە تەندروستییەکانی لە بەگژداچوونەوەی ڤایرۆسەکە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان و پاراستنی سەلامەتی هەمووانی پێشکەش بە سەرۆک کۆمار کرد.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان