سەرۆك كۆمار پێشوازی دەكات لە وەزیری وزەی ئێران

2020/06/03


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٦/٣ لە كۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیكرد لە رەزا ئاردكانیان وەزیری وزەی ئێران و شاندی هاوڕێی.

لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار باسی لەگرنگی هەماهەنگی هاوبەش و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان عێراق و ئێرانی کرد، بە تایبەت لە هەردوو كەرتی كارەبا و ئاو دا، بەجۆرێک ببێتە مایەی هێنانەدی گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی بۆ هەردوو گەلی دراوسێ‌، ھاوکات ئاماژەشیكرد بۆ پێوسیتی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر لە نێوان هەموو لایەك بۆ رێگری لەو دۆخە ئاڵۆزەی كە ناوچەكەی پێدا تێپەر دەبێت‌، تاوەکو سەقامگیری و ئاسایش بۆ گەلانی ناوچەکە بھێنێتە دی.

لەلای خۆیەوە وەزیری وەزەی ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ بەردەوامیدان بە هاریكاری و پشتیوانیكردنی عێراق لە تەواوی بوارەكاندا، ھەروەھا ویستی جددی خۆشی نیشاندا بۆ وەبەرهێنان لە بوارەكانی وزە و فراوانكردنی تۆڕەكانی كارەبا و ئاڵوگۆڕكردنی شارەزایی هەدوولادا.

هەر لەو دیدارەدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات كرا لە تەواوی ئاستەكانی خزمەتگوزاری كە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان