سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق

2020/06/04


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٦/٤ لەكۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە عەلی موحسن ئیسماعیل عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق.

لە دیدارێكدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی پەیڕەوكردنی سیاسەتی نەختینەی هاوسەنگ و كاركردن لەسەر بەھێزکردنی دۆخی دارایی لە رێگەی دۆزینەوەی سەرچاوەی دیکەی داهاتی دەوڵەت و ئاراستەکردنی خەرجییەکانی حكومەت، بەتایبەتی لەو دۆخە سەختەی ئێستادا كە عێراق رووبەڕووی بووەتەوە لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و کەمبوونەوەی داھاتی نەوت.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك بەرھەم جەختیشیكردەوە لەگرنگی پەیرەوكردنی سیاسیەتێکی دارایی حەکیمانە بە ئاراستەی بەرژەوەندی گشتی وڵات، ھاوکات یارمەتی عێراقیش بدات تاوەکو ئەو قەیرانەی ئێستا تێپەڕێنێت، لەھەمان کاتدا سەقامگیری ئابووری و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دابین بکات.

لەلای خۆیەوە عەلی عەلاق، رۆڵی بانكی ناوەندی لە کەمکردنەوەی ئاڵنگارییەکانی پەتای کۆرۆنا-ی لەسەر ئابووری عێراق خستە روو، ھەروەھا سوپاس و پێزانینی خۆشی نیشاندا بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی كە سەرۆك كۆمار كردوویەتی بۆ بانكی ناوەندی لەم دۆخە هەستیارەدا، ھەروەھا خستنە رووی بیروڕاكانی لەوبارەیەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان