سه‌رۆک کۆمار پێشوازیکرد له‌ وه‌زیری نه‌وت

2020/06/12


سه‌رۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح، پێنجشه‌ممه ٢٠٢٠/٦/١١ له‌ کۆشکی به‌غداد، پێشوازیکرد له‌ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل وه‌زیری نه‌وت.

له‌میانه‌ی دیداره‌کەدا، سه‌رۆک کۆمار جه‌ختیکرده‌وه له‌گرنگی کارکردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی که‌رتی نه‌وت، تاوەکو لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕەکانی جیهانی یەکبگرێتەوە، ھەروەھا دووپاتیشیکرده‌وه له‌ پێویستی هێشتنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نەوت لەسەر ئەو بڕەی دیاریکراوەی کە بڕیاری لەبارەوە دراوە و چارەسەرکردنی ته‌واوی ئاسته‌نگه‌کان لە دۆخی ئێستادا بەتایبەتی لەکاتی قه‌یرانی بڵاوبوونەوەی په‌تای کۆرۆنا.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌یکرد به‌گرنگی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵی زیاتر له‌ پێناو وەبەرھێنان و سود وەرگرتن لە گازی سروشتی لە پرۆسەی دەرھێنای نەوت و باشترکردنی سیاسه‌تی بە بازاڕکردنی گاز کە وه‌زاره‌ت پشتی پێدەبەستی بۆ نەوتی خاو بۆ وه‌گه‌ڕخستن و هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئابووری عێراق.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان