سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

2020/06/14


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٠/٦/١٤ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیكرد لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا دەربارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و ئەو كاریگەریانەی كە لەسەر ئابووری عێراق دروستیكردووە، هەروەك جەختیكرایەوە لە گرنگی چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و بڕگە یاساییەکان و پاراستنی مافی سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و مووچەخۆران بێ جیاوازی، بەجۆرێک دادپەروەری كۆمەڵایەتی بھێنێتەکایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە ھاریکاری نێوان حکومەتی فیدراڵ و ھەرێم کرا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش، تاوەکو ئارامی و ئاسایش بەرقەرار بێت.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان