سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە شاندێکی حزبی فەزیلەی ئیسلامی

2020/06/25


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، چوار شەممە ٢٠٢٠/٦/٢٤  لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە شاندێکی حزبی فەزیلەی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی  عەبدول حسێن موسەوی سكرتێری گشتی.

لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و لێکەوتەکانی پەتای كۆرۆنا لەسەر كەمبوونەوەی داهاتی نەوت و كاریگەرییەكانی لەسەر دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵك.

هەر لەو دیدارەدا جەختكرایەوە لە پێویستی پاڵپشتیكردنی چاكسازییەكانی حكومەت و جێبەجێكردنی بەرنامەكانی، بەجۆرێک داواكارییە رەواكانی هاووڵاتیان بۆ ژیانێكی شایستە و شكۆمەند بەدی بێت.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان