سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی

2020/06/25


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٦/٢٥ لە کۆشکی سەلام، پێشوازیکرد لە شێخ ھومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی.

لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا دەربارەی دوا گۆرانکارییەکانی وڵات و گرنگی بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و پێویستی ھێنانەدی داواکارییە رەواکانی ھاووڵاتیان لە چاکسازی ریشەیی و کۆتایی ھێنان بە گەندەڵی بە ھەموو جۆرێک.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەختیکرایە لە پێویستی یەکخستنی ھەوڵەکان بە ئاراستەی رووبەڕووبوونەوە و رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا و  پشتیوانیکردنی حکومەت تاوەکو کارنامەکەی جێبەجێ بکات، ھەروەھا دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ ئەو قەیرانانەی کە لە ئێستادا عێراق پێداتێپەر دەبێت.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان