سەرۆكایەتی كۆمار : پێشێلکاریەکانى تورکیا بۆ سەر ئاسمانی عێراق پێچەوانەى ئاشکراى پەیماننامە نێو دەوڵەتییەکانە

2020/06/26


سەرۆكایەتی كۆماری عێراق داوای راگرتنی ئەو پێشێلکاریانەى دەکات كە دەكرێتە سەر سەروەری نیشتمانی لە ئەنجامى کردە سەربازییەکانى تورکیاوە کە چەندین جارە ئاسمانى عێراق دەبەزێنێت.

وتەبێژى سەرۆک کۆمار، لە بەیاننامەیەکەدا کە ئەمرۆ هەینى ٢٠٢٠/٦/٢٦ دەرچووە، دووپاتیدەکاتەوە ئەم کردانە پێشێلکارییەکى ئاشکرایە بۆ سەر بنەمای دراوسێتی، پێچەوانەیەکى روونى نەریتە باوەکان و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە.

ئەمەش دەقى بەیاننامەکەیە: 

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق داواى ڕاگرتنى ئەو پێشێلکاریانە دەکات کە دەکرێتە سەر سەروەرى نیشتمانى، لە ئەنجامى ئەو پرۆسە سەربازیانەى چەندین جارە تورکیا ئەنجامى دەدات و ئاسمانى عێراق دەبەزێنێت و ژمارەیەک هاووڵاتى سڤیل دەکاتە قوربانى.

ئەم جۆرە کردانە بە پێشێلکردنى روونى بنەمای دراوسێتی هەژمار دەکرێت، و پێچەوانەیەکى ئاشکراى نەریتە باوەکان و پەیماننامە نێو دەوڵەتییەکانە.

سەرۆکایەتى کۆمار ئەم پێشێلکاریانە سەرکۆنە دەکات، جەختیش دەکاتەوە لەسەر پێویستى چارەسەرکردنى کێشە سنورى و دۆسیە ئەمنیەکانى نێوان عێراق و تورکیا لە میانى هاوکارى و هەماهەنگى نێوانیان، و رەتکردنەوەى چارەسەرى کێشە هەڵپەسێردراوەکان  بەشێوەیەکى تاکلایەنە، و پێویستە ڕێز لە سەروەرى عێراق بگیرێت. 

وتەبێژى فەرمى سەرۆک کۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان