سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی فنلندا

2020/07/23


سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٧/٢٣ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە پێکا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فنلەنداو شاندی هاوڕێی.

لەو دیدارەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و هەماهەنگی لەگەڵ فنلەندا لە زۆربە بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی هەردوولا بکات، ھاوکات ئاماژەشیکرد بۆ ئەوەی عێراق لە پەیوەنییەکانی دەرەوەیدا پشت دەبەستێت بە پرەنسیپی هاوسەنگی و دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی جەمسەرگیری لە پێناو پاراستنی سەروەری و ئارامی عێراق، ھەروەھا راشیگەیاند عێراق کاری هاوبەش لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان دەکات لە پێناو ھێنانەکایەوەی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گرنگی و مکۆری عێراقی نیشاندا بۆ درێژەدان بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان لە جەنگی دژ بە تیرۆر و وشککردنی سەرچاوەی دارایی گروپە تیرۆریستییەکان، لە پێناو هێنانەدی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیھاندا، سەرۆک بەرھەم جەختیشیکردەوە لەپێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتری کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و رێگرتن لە بڵاوبونەوەی زیاتری پەتاکە بۆ زامنکردنی سەلامەتی گەلان.

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی فنلەندا پانەندبوون و سوربوونی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پتەوکردنی ئاسۆی هاریکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق لە تەواوی بوارەکاندا، ھەروەھا ئاماژەشیکرد بۆ قوڵی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی پەرەپێدانی بۆ ئاستێکی بەرزتر.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان