سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی میسر و جەختیکردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لەگەڵ براكانی لە تەوا‌وی دۆسیە چارەنوسازەكاندا

2020/07/23


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٧/٢٣ لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە عەلا موسا باڵیۆزی كۆماری میسری عەرەبی لە عێراق و سڵاوی سەرۆك عەبدولفەتاح سیسی گەیاندە سەرۆك بەرھەم و، ھەروەھا ئومێدی پێشكەوتنی بەردەوام و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق خواست.

لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە پشتیوانی عێراق کردەوە بۆ كۆماری میسری عەرەبی لە هەوڵەكانی بۆ پارێزگاریكردن لە ماف و دەستكەوتە ئاوییەكانی لەبارەی دۆسیەی بەنداوی نەهزە كە دەبێتە مایەی پاراستنی بەرژەوەندی میسر و ئاسایشی ئاوەكەی، ھاوکات ئاماژەشیكرد بۆ ئەوەی كە لە نزیكەوە لە پەرەسەندنی دۆخەکە دەڕوانێت لە گۆڕەپانی لیبیا و گاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتی.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار جارێكی دیکە هەڵوێستی عێراقی دووپاتكردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆری عێراق لەگەڵ براكانی لە تەوا‌وی دۆسیە چارەنوسازەكاندا، جەختیشیكردەوە لە پێویستی پشت بەستن بە چارەسەری سیاسی و رێزگرتن لە ویستی برا لیبیەكان، بەجۆرێک زامنی ئاسایش و سەقامگیری بکات لە لیبیا، ھاوکات ناوچەكەش دوربخاتەوە لە جەنگ و ماڵوێرانی. 

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار سڵاوی خۆی بە باڵیۆزی میسر نارد بۆ سەرۆك عەبدولفەتاح سیسی و ئومێدی پێشكەوتنی بەردەوام و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ گەلی میسری خواست.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی میسر پابەندبوونی وڵاتەکەی دووپاتیكردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی هاریكاری لەگەڵ عێراق كە تەواوی بوارەكان بگرێتەوە، ھاوکات خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا بکات، هەروەها دواین گۆرانكاری لەبارەی بەنداوی نەهزە و هەڵوێستی میسری لەسەر پەرەسەندنەكان لە گۆرەپانی لیبیا خستەروو.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان