سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

2020/07/27


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٧/٢٧ لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە محەممەد حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و سەبارەت بە چەند پرسێکی گرنگ و دوا پێشھاتە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی کوردستان و عێراق گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی گفتوگۆ و دیالۆگی جددی لە نێوان گشت لایەنە سیاسییەکان بە ئاڕاستەی کۆتایی ھێنان بە سەرجەم کێشە و قەیرانەکان و ھێنانەدی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گشت ھاووڵاتیان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە پەلەکردن لە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا، بەتایبەتی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان، لەسەر بنەمای دەستور و پاراستنی مافی ھەموو ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و کۆتایی ھێنان بەو دۆسێیە بەیەکجاری.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان