سەرۆک کۆمار پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو دایکە عائیشە دەکات

2020/07/28


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٧/٢٨ پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو دایکە عائیشە، دایکی سێ شەھیدی پێشمەرگەی قارەمان کرد.

دەقی پرسەنامەکە: 

بەرێزان/ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دایکە عائیشە

به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (دایکە عایشە) مان بیست.

دایکە عایشەی، دایکی سێ شەھیدی پێشمەرگەی قارەمان و نموونەی خۆڕاگری و قوربانیدان بوو.

به‌م بۆنه‌ خه‌مباره‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دایکە عائیشە، ده‌كه‌م و داوام له‌ خودای گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بووری و دڵنەوایی هه‌موو لایه‌ك بدات.

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون

بەرھەم ساڵح 
سەرۆک کۆماری عێراق

Presedent