سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ئارام قادر

2020/07/29


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٧/٢٩ لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە ئارام قادر سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی و سەبارەت بە دوا پێشھاتە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی ھەماھەنگی لە نێوان ھەموو لایەنە سیاسییەکان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان لە رێگای گفتوگۆی جددی لە پێناو ھێنانەکایەوەی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھاووڵاتیان.

لە دیدارەکەدا باس لە یەکخستنی ھەوڵەکان کرا، بۆ گەیشتن بە لێکگەیشتنی ھاوبەش لە نێوان لایەنەکان و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ کێشە و قەیرانەکان بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی خەڵک.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان