بەبۆنەی بیرەوەری ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان... سەرۆك كۆمار جەختدەكاتەوە لەپێویستی كاری چڕو پڕو دڵسۆزانە بۆ ئاشكراكردنی چارەنوسی ونبو و رفێنراوەكان

2020/08/02

سەرۆک کۆمار : جەختدەكەینەوە لەگرنگی لێپێچنەوە لە تاک بە تاکی ئەو کەسانەی کە سەببکار و كەمتەرخەم بوون لە هاتنەناوەوە و داگیركاری داعش بۆ شار و گوندەكانمان.

لە وتارێكیدا كە لەمیانی ڤیدیۆ كۆنفرانسێكی تەلەفزیۆنی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٠/٨/٢ لە بیرەوەری ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان پێشكەشیكرد، سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، راگەیاند داعش مەرامی بوو ئێزدییەكان كۆمەڵكوژ بكات و بیان سڕێتەوە، ھاوکات ئاماژەشیكرد بۆ ئەوەی دان بەخۆداگرتنی گەلەكەمان و یەكڕیزی و پێكەوەیی خەونی تیرۆریستان و ئومێدی رەشیانی لە گۆڕنا.

ئەو گۆنگرەیە كە رێکخراوی یەزدا بە چاودێری سەرۆك كۆمار ئەنجامی دابوو بەبۆنەی بیرەوەری ساڵیادی شەش ساڵەی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان لە شنگال لەسەر دەستی داعشی تیرۆریستی، سەرۆك بەرهەم رایگەیاند مێژوو ئەم كوشتارە بێ‌ پەروایە لە تاوانكارییان هەڵدەگرێت، ھەروەھا شكۆ و پایەبڵندنی ئێزدییەكان لە قوریانیدان و پاڵەوانیەتی و دان بەخۆداگرتن تۆمار دەكات، ھەروەھا ئاماژەشیكرد بۆ ئەوەی مێژوو بە ستایش و پێزانینەوە پاڵەوانێتی هێزە چەكدارەكانمان لە پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و تەواوی گەلی عێراق تۆمار دەكات كە جەنگان و قوربانیاندا و خەباتیان كرد لە پێناو رزگاركردنی شار و گوندەكان، لە ناویشیاندا شنگال كە بەمەش داستانی پاڵەوانیەتی نیشتمانیان تۆماركرد كە بووە مایەی چەسپاندنی هەستی یەكڕیزی و برایەتی، هاوكات خەون و مەرامی تیرۆریستانی لە گۆڕ نا.

دەقی وتارەكەی سەرۆك كۆمار:

سڵاوتان لێبێت خوشك و برایانی ئامادەبوو، ئەمڕۆ ئێمە لێرە كۆدەبێنەوە بۆ بیرەوەری ساڵیادی كارەساتێكی گەورەی مرۆڤایەتی كە لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا بەرامبەر بە ئێزدییەكان کرا، لەگەڵ هاتنی تاوانكارانی رێکخراوەی تیرۆریستی (داعش) رووبەڕوویبوونەوە كە كەوتنە داگیركردن و دەستبەسەرداگرتنی شەنگال و قێزەونترین تاوانیان دەرهەق بەدانیشتوانی شەنگال ئەنجامدا. 

بیر و مەرامی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە تاوانكاری كۆمەڵكوژیی و سڕینەوەی ئێزدییەكان بووە لە بوون، بەڵام خۆڕاگری گەلەكەمان و یەكڕیزی و پێكەوەیی خەون و ئومێدی رەشی تیرۆرستانی لە گۆڕنا، كە هەرگیز ویژدانی نیشتمانی و مرۆڤایەتی ئەو تاوانە قێزەوننانە لە یاد ناكات كەبەدەستی چەپەڵی داعش دەرهەق بە ئێزدییەكان كراوە، لە قێزەونیدا هەموو ئەو تاوانانەی تێپەڕاند كە مێژوو نوسیویەتییەوە هەر لە تاوانی كۆمەڵكوژی و لەناوبردن و تۆقاندن و كاولكردن كە لەسەر دەستی داگیركاران و بكوژان بە درێژایی چاخەكان كراوە.

بەبەردەوامی بە ناسۆرەوە لەگەڵ ئەو داگیركارییە سەركەوتكارییەی داعشدا ژیاوین كە تا چەندە قێزەون و تاوانكاری دڕندانە بوون كە دەرهەق بە ئێزدییەكان كردیان و لە دەڕندانەترینیشان كوشتار و دەربەدەركردن بووە كە ئەگەر لە كوشتاریش قورتار بووبن ماڵ و موڵك و پەرستگا ئاینیەكانیان وێران و كاولكراوە، هەروەها داعش دەڕندانەترین تاوانكاری كە هاوشێوەی نییە دەرهەق بە ژنان كردوە و مناڵ و هەرزەكارەكانییشیان ناچارکرد دەست لە ئاینەكەی خۆیان هەڵبگرن.

مێژوو ئەم كوشتارە بێ‌ پەروایە لە تاوانكارییان هەڵدەگرێت و هەروەها شكۆ و پایەبڵندنی ئێزدییەکان لە قوریانیدان و پاڵەوانیەتی و دان بەخۆداگرتن تۆمار دەكات.

مێژوو بە ستایش و پێزانینەوە پاڵەوانێتی هێزە چەكدارەكانمان لەگەڵ پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و تەواوی گەلی عێراق تۆمار دەكات كە جەنگان و قوربانیاندا و خەباتیان كرد لە پێناو رزگاركردنی شار و گوندەكانمان، لە ناویشیاندا شەنگال كە بەمەش داستانی پاڵەوانیەتی نیشتمانیان تۆماركرد كە بووە مایەی چەسپاندنی هەستی یەكڕیزی و برایەتی، ھاوکات خەون و مەرامی تیرۆریستانی لە گۆڕ نا.

ئەم پاڵەوانییەتیانە بەردەوام لە ھزرماندا دەمێننەوە، ھەر بۆیە جێگای ستایش و پێزانە بەبەردەومی، هەروەها پێویستە بەردەوام لە بیرەوەریمدا بێت ئەوەی كە دۆستەکانمان لە وڵاتانی دراوسێ‌ و كۆمەڵی نێودەوڵەتی پێشكەشیانكرد لە پشتیوانیكردن و یارمەتیدانمان، كە فاكتەرێكی گرنگ بوو لە بەھێزکردنی خۆڕاگری و ئازایەتی گەلەكەمان لەو رووبەڕووبوونەوی تیرۆر، كە عێراق بە نوێنەرایەتی جیهان بە گژ كوشتاری تیرۆریستاندا دەچووە.

لەم بۆنەیەدا كە كۆدەبینەوە پشتیوانی و پاڵپشتی و هەوڵ و كارەكانمان دووپاتدەكەینەوە لە پێناو زامنكردنی كەشێكی لەبار لەبەرژەوەندی گەراندنەوەی پڕ شكۆ لە دۆخی پڕ ئارامی بۆ لێقەوماوان و ئەوانەی دەربەردبوون هەر لە ئێزدییەكان و ھەموو عێراقییەكان دیکە، كە دۆخی جەنگ و تیرۆیستان ناچاریكردن پەنا بەرنە بەر كۆچ، سیاسەتی دەربەدەركردن و هەڕەشەكردن کە تیرۆرستان پەیڕەوكرد دەرهەقیان، بەم بۆنەیەوە دووپاتیدەكەینەوە لەپێویستی پەلەكردن لە رێكخستنەوەی كارگێریی لە شەنگال و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و پێشكەشكردنی یارمەتی مادی و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان لە پێناو گەڕانەوەیان لە كامپی ئاوارەكانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان كە بەم دواییانە پرۆسەی گەرەندانەوەی خۆبەخش دەستی پێكردوە.

جێگەی شەرمە هەر كەم و كوڕییەك لە بە جێگەیاندنی داواكاری کەسوکارمان لە شەنگال بكرێت، جەختیش دەکەمەوە لە پێویستی تێپەراندنی بەربەستە سیاسی و ئیدارییەکانی شارەکە. 

پێویستە قوربانیان و کەسوکاریان پێش بەرژەوەندی دیکە بخەین، ھەروەک داوا لە هێزە سیاسییەكان دەكەم كە ناكۆكییەكانیان تێپەڕینن و پەیامی چارەسەركردنی پێویست بەرزبكەنەوە بۆ خزمەتكردنی ئێزدییەكان و تەواوی هاونیشتمانیانمان كە لەسەر دەستی تیرۆریستان و تاوانەكانی ئازاریان چەشتووە.

هەروەها داواش لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكەین كە بەرپرسیارییەتی خۆی هەڵبگرێت لە یارمەتیدانی عێراق و قەربوكردنەوەی زیان لێکەوتووان و كاركردن لەسەر كەمكردنەوەی ئازارەكانیان.

عێراق بەرپرسیارییەتی هەڵساندنەوەی ئەركی بەرگریكردن لە مرۆڤایەتی گرتە ئەستۆ لە بەگژاچونەوەی تیرۆری نێودەوڵەتی، كە نەتەوە و سنور و كیشوەرەكان دەبڕێت، ھەر لێرەشەوە جەختدەكەینەوە لە پێویستی بەرپرسیارییەتی پێكەوەیی نێودەوڵەتی لە یارمەتیدان و كاركردن بۆ تێپەراندنی ئەو دۆخانەی كە لە دوای جەنگ و بونیادنانەوە و كەمكردنەوەی ئازاری قوربانییەکانی گەلی عێراق رووبەڕووی دەبینەوە، ھەروەک پێویستە لایەنە حكومییە پەیوەندیدارەكان كاری جددی و زۆرتر بكەن لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەكان و دەوڵەتانی دۆست لەسەر پرۆژەی ئاڕاستەكردنی ئەم بانگهێشتە بۆ بەرنامەیەكی كرداری. 

ئەركی چڕو پڕ و دڵسۆزانەی تەواوی دەزگا هەواڵگرییەكان كەم ناكەینەوە بۆ چڕ كردنەوەی هەوڵەكانیان لە گەڕان و زامنكردنی زانیاری یارمەتیدەر بۆ سۆراخكردنی ونبو و رفێنراوەكان و ئازادكردنی ئەوانەی زیندوون، تاوەکو ئێستاش (2500) رفێنراو لە ئێزدییەکان لە ژنان و پیاوان چارەنوسیان نادیارە، لە كۆی (6417) هاووڵاتی ئیزدی كە رووبەڕووی رفاندن بوونەوە و ونبوون، ئومێد دەكەین برایان لە ئەنجومەنی نوێنەران پەلە بكەن لە دەركردنی یاسایی ئێزدییە رزگاربووەكان كە پێش زیاتر لە ساڵێك لە سەرۆكایەتی كۆمارەوە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

لێرەوە پێویستی پشتیوانی هەوڵی نێودەوڵەتی دووپاتدەكەینەوە بۆ بەدواداچونی تاوانەكانی داعش لە عێراق كە بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە (2379)ی ساڵی 2017 دەرچووە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاكانی لیكۆڵینەوەی عێراق و دادگاكانی عێراق سەبارەت بە كۆكردنەوەی بەڵگە و دیكۆمێنتەكان و لێپێچینەوە لە بەرپرسان و تۆمەتبارانی داعش كە لەلایەن دەوڵەتی عێراق و لە دەرەوەش گیراون.

لە ناوخۆشدا جەختدەكەینەوە لەگرنگی لێپێچنەوە لە تاک بە تاکی ئەو کەسانەی کە سەببکار و كەمتەرخەم بوون لە هاتنەناوەوە و داگیركاری داعش بۆ شار و گوندەكانمان، هەروەها بۆ ئەو زیانەشی لە رووی مادی و مەعنەوییەوە بە هێزە ئەمنی و سەربازییەكانمان گەیشتووە كە شار و دانیشتوەكانی رووبەرڕووی داگیرکاری بوونەوە، بۆ ئەوەی ئەم جۆرە كارەساتە جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە بە هەر شێوەیەك لە شێوەكان، هۆكارەكانی ئەم كارەساتانە هەرگیز رێگەی پێ‌ نەدرێ جارێکی دیکە سەر هەڵبدەنەوە.

هەروەها پشتیوانیش لەو بانگهێشتە گرنگە دەكەین بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان (كە زیاتر لە 80 گۆڕی بەكۆمەڵ دیاری كراون لە شەنگال تا ئێستا) بەشێوەیەكی زانستی و پیشەی و كۆكردنەوە و هەڵگرتنی ئەو بەڵگانە كە جەخت لە ئیدانەكردنی گروپی تاوانكاری تیرۆریستی داعش دەكەنەوە.

سەركەوتن لە هێنانەدی ئەم هەوڵانە بەشێك دەبن لە دەستكەوتی ئیزدییە بەڕێزەكان بەڵكو دەبنە دەستكەوتێكی نیشتمان و مرۆڤایەتی، بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانی لەم جۆرە دەرهەق بە هەر پێكهاتەیەك لە پێكهاتەكانی عێراق و دژ بە هەر هاوونیشتمانییەك.

بەرپرسیاریتیمان پێش هەموو شتێك لەگەڵ خۆمان دووپاتدەكەینەوە لە پێناو كاری چڕ و رێكخراو و لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامی بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی توندڕەوەی و ویستی خراپەكاری و كوشتن و لەناوبردن لەسەر دەستی گروپە توندڕەو و تەكفیرییەكان و ریشەكێشكردنی ئەم بیر و رەفتارە لە بەهاكانی ئاینی پیرۆز و رەوتی ژیانی مرۆڤایەتی ئاشتیانە، بێ‌ گومان كاری هاوبەش پێویستە بۆ دیاریكردن و سنورداكردنی چۆنیەتی دابینكردنی سەرچاوەی دارایی و پشتیوانی لە توندڕەوی و كۆبوونەوە و ئازادی جوڵەیان و كاركردنی تاك و بەكۆمەڵی گروپە تەكفیرییەكان، بەدڵنیایەوە رێکكەوتن و بەرنامەی كاری هاوبەش ئەمە بەدەست دێنیت و هەموو ئەوانە تۆمەتبار دەكات، كە یارمەتیان دەدەن یاخود دەبنە هۆكاری تەشەنەكردن و كردەوەی تیرۆریستی بە ناوی جیاجیاوە و بدرێنە دادگا و لەناو ببرێن.

جارێكی دیکە رێز لە هەوڵەكانتان دەگرم، لە رێی ئێووە و لە چالاكی مەدەنی و هەوڵەكان بۆ چەسپاندنی  بەهای ئاشتی و پێكەوە ژیان و یەكسانی لێبوردن.

هیوادارم و كاردەكەین لەسەر گەیشتن بە ئەنجامی دڵنیاكەر لەبارەی ونبو و رفێنراوەكان، تا كۆتایی بە ئازاری خانەوادەكانیان بێت.

هەمیشە بە رێز و ستایشەوە لە شەهیدەكانمان دەڕوانین... 
نەمری بۆ پاڵەوانەكانی دروستكەری سەركەوتن و ئاشتی...

زۆر سوپاس


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان