سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی لوبنان ئەنجامدا و پشتیوانی عێراقی بۆ گەلی لوبنان دەربڕی

2020/08/04


سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٤ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عیماد میشێل عەون سەرۆکی لوبنان ئەنجامدا و لە بارەی تەقینەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی بەیروتی پایتەختی لوبنان قسەیانکرد کە ژمارەیەک هاووڵاتی بێتاوانی کردە قوربانی.

لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆمار پشتیوانی و پشتگیری حکومەت و گەلی عێراقی بۆ گەلی لوبنانی برا دووپاتکردەووە و پرسە و ماتەمینی خۆشی بۆ کەسوکاری شەهیدەکان دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی لوبنان ستایشی هەڵوێستی سەرۆک بەرھەمی کرد، ھاوکات بەبایەخیشەوە باسی هەڵوێستی عێراق و هەستی برایانەی نێوان هەردوو گەلی برای کرد.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان