سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری گواستنەوە

2020/08/08


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٨/٨ لە بەغدا پێشوازیكرد ناسر حسێن شەبەلی وەزیری گواستنەوە.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەپێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکان کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو هەنگاوانەی کە عێراق دەینێت بۆ کرانەوەی بە رووی جیهان، لە چوارچێوەی پێشخستنی کەرتە جیاوازەکانی گواستنەوە بەو پێیەی رایەڵەیەکی بەیەکگەیاندنی گرنگە لە نێوان کیشوەرو وڵاتان، ھاوکات دووپاتیشیکردەوە لەسەر پشتبەستن بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.

لەلای خۆیەوە وەزیر گواستنەوە روونکردنەوەیەکی تەواوی خستە بەردەم سەرۆک کۆمار، سەبارەت بە کاروانی کارەکانی وەزارەت و پلانەکانی بە ئومێدی جێبەجێکردنیان بۆ چالاککردنی ئاستی کارەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەوەی وێنەی عێراق لە بەردەم جیهاندا پرشنگدار بێت.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان