سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری ناوخۆ

2020/08/09

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٠/٨/٩ لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ.

لە دیدارێكدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی پارێزگاریكردن لە ئاسایشی ناوخۆی وڵات و دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی تەواوی هاووڵاتیان و رێزگرتن لە بنەماكانی مافی مرۆڤ.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار رایگەیاند ئەو قۆناغەی ئێستا پیایدا تێپەڕ دەبین پێویستی بە پەرەپێدانی پێكهاتەی ئاسایش و چالاككردنی كاری هەواڵگری هەیە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە وڵاتدا، ھاوکات ئاماژەشیكرد بۆ پێویستی پارێزگاریكردن لە سەركەوتنەکان کە بەدەست هاتوون دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەگژاچوونەوەی تاوان لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ تەواوی ھاووڵاتیان.

لەلاخۆیەوە وەزیری ناوخۆ پەرەپێدانی كاری وەزارەتەكەی و ئامادەكردنی هێزەكانی بۆ پارێزگاریكردن لە ئاسایشی هاووڵاتیان خستەروو، ھەروەھا رۆڵی گرنگی پێدانی سەرۆك كۆماری بەرزنرخاند لە كاری وەزارەتەكەی و پاڵپشتی بەردەوامی بۆ پەرەپێدانی لە تەواوی كەرەتەكاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان