سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە ئوسامە نوجەیفی

2020/08/16


سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٨/١٦ لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی بەرەی فریاکەوتن و گەشەپێدان.

لە دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی وڵات کرا، و دووپاتیشکرایەوە لەگرنگی بەرجەستەکردنی سەروەری عێراق و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات، هاوکات گفتوگۆشکرا لەبارەی چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەمکردنەوەی کاریگەری و دەرھاویشتەکانی لەسەر ئابووری.

هەر لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لەگرنگی یەکخستنی هەوڵەکان، لەپێناو رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی پاک و بێگەرد، بەجۆرێک گوزارشت لە ویستی گشت پێکھاتەکانی گەلی عێراق بکات.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان