سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆكی دەستەی خاڵە سنورییەكان

2020/08/17


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٨/١٧ لە بەغدا پێشوازیكرد لە عومەر وائلی سەرۆكی دەستەی خاڵە سنورییەكان.

لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی رێكخستن و پاڵپشتیكردنی بودجەی دەوڵەت بە پشتیوانی خاڵە سنورییەكان و پەرەپێدانی سەرچاوەكان لە رێگەی پتەوكردنی رێ‌ و شوێنەكانی چاودێری و وردبینی، هەروەها بەكارهێنانی ئامراز و سیستەمی جێگەی باوەڕی نێودەوڵەتی لە خاڵە سنورییەكان كە ببێتە مایەی زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك بەرھەم دوپاتیكردەوە لەپێویستی رێكخستنی خاڵە سنورییەكان و یەكخستنی رێ‌ و شوێنی كاركردن تیایاندا، ھاوکات بەگژاچونەوەی گەندەڵی لە رێگەی جێبەجێكردنی یاسا و رێسای كارا بۆ كارپێكردنی دەستەکە و هاو زەمان بەهێزكردنی رێ‌ و شوێنەكانی پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی.

لەلای خۆیەوە وائلی وردەكاری و هەوڵەكانی دەستەكە خستەروو، لەبارەی زیادكردنی داهاتی خاڵە سنورییەكان و چاككردن و باشكردنی ژێرخانی ئابووری و هەماهەنگی كردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئاسانكاری خزمەتگوزاری پێویست بۆ گەشتیاران و ئەو كەسانەی لە بواری بازرگانی كار دەكەن.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان