سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

2020/09/02

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٩/٢ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری و سەبارەت بە ھەلومەرجی سیاسی عێراق و ناوچەکە بیروڕایان ئاڵوگۆرکرد. 

لە دیدارەکەدا باس لەگرنگی یه‌کخستنی هێز و تواناکان کرا له‌ پێناو تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و زاڵبوون به‌سه‌ر ناکۆکییه‌کاندا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەخت لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا، لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بێ جیاوازی.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌ دواپێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ و پێویستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌و جیهان کرا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان