سەرۆك كۆمار دەستپێكردنی وەرزی یاسادانانی نوێ‌ بە گرنگ دەزانێت و داوا دەكات یاسای هەڵبژاردنەكان پەسەند بكرێت

2020/09/05


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٩/٥ رایگەیاند پێشوازی دەكات لە دەسپێكردنی وەرزی یاسادانانی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران و داواش دەكات پرۆژە یاسا گرنگەكان گفتوگۆی لەسەر بكرێت و پەسەندبكرێن.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی بڵاویكردەوە، کە سەرۆک کۆمار رایگەیاندووە قۆناغی ئێستا رووبەرووی چەندین ئاڵنگاری بووەتەوە، بۆیە گرنگە كە بەرەو پێشچون هەبێت بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاساکان، بەتایبەتی تەواوكردن و پەسەندكردنی پرۆژەی یاسای هەڵبژاردنەكان، بەجۆرێک زامنی پاك و بێگەردی ھەڵبژاردنەکان بکات، ھاوکات متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن بگێرێتەوە.

ھەروەھا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەسەر گرنگی رۆڵی دامەزراوەی یاسادانان لە بەجێ‌ گەیاندنی داواكاری هاونیشتمانیان لەرووی بژێوی ژیان و ئەمنی و تەندروستی و دۆزینەوەی رێگەچارەی پێویست بۆ سنورداركردنی لێکەوتەکانی پەتای كۆرۆنا و ئابووری وڵات.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان