لە میانی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک چالاکوان و ژنانی رزگاربووانی ئێزیدی و شەبەک و تورکمان سەرۆک کۆمار: لە بە دیهێنانی دادپەروەری و سەرکەوتن بۆ قوربانیانی تیرۆر کۆڵنادەین

2020/09/19

سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٩/١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ژمارەیەک چالاکوان و رزگاربووانی کچان و ژنانی ئێزیدی و تورکمان و شەبەک، جەختیشی لە پێویستی قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتوانی دەستی تیرۆر کردەوە لە رووی ماددی و مەعنەویه‌وه‌ سه‌ره‌رای رێگری لە هەر جۆرە لێخۆشبونێکی گشتی و تایبەت بۆ تاوانبارانی رفاندن و ئەشكەنجەدانی قوربانیان.

لە سەرەتای دیدارەکەدا که‌ ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تیایدا ئاماده‌بوون، سەرۆک کۆمار باسی لە خۆراگری و ئازایەتی ژنانی عێراق کرد لەبەگژداچوونەوەی تیرۆرستانی داعش و ره‌فتاره‌ قێزونه‌کانیان  دەرھەق بە بەها مرۆڤایەتییەکان، ھاوکات ئاماژه‌یکرد بۆ ئەوەی کچان و ژنانی عێراق نمونەیه‌کی جوانی ئازایەتی و خۆراگری و قوربانیدان و کۆڵنەدانیان نیشانی دنیا دا.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتوانی دەستی تیرۆر کردەوە لە رووی ماددی و مەعنەوی و گرنگیپێدان و چاودێریکردن و زامنکردنی ژیانێکی شکۆمەند بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان، هەروەها گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پشتیوانیکردنی رزگاربووان و قوربانیان و دابینکردنی شوێنێکی پارێزراو و ئارام بۆ نیشتەجێ بوون.

سەرۆک بەرهەم جارێکی دیکە داوای تەواوکردنی یاسای رزگاربووانی کچان و ژنانی ئێزیدی کرد و داواشیکرد فراوان بکرێت بۆ ئەوەی توێژەکانی دیکە لە خۆ بگرێت تا زامنی مافی سەرجەم قوربانیان بکات، ھاوکات دڵنیایشی دا لە پێگەی خۆیەوە پشتیوانی تەواوی بەدیهێنانی مافەکانیان دەکات، لەگەڵ لایه‌نه‌ تایبەتمەندەکان و ده‌زگا جیاوازه‌کانی دەوڵەتیش بۆ ھەمان مەبەست هاریکار و پشتیوان ده‌بێت.

سەرۆک کۆمار باسی له‌وه‌شکرد پێویسته‌ رێگری لە هەر جۆرە لێخۆشبونێکی گشتی و تایبەت بۆ تاوانبارانی رفاندن و ئەشكەنجەدانی قوربانیان بکرێت.

هەروەها جەختیکردەوە نابێت تاوانباران لە هیچ جۆرە سزایەک رزگاریان ببێت وەک هەنگاوێکی بنەڕەتی بۆ زامنکردنی رێگری لە دووبارە بوونەوەی ئەو تاوانە قێزەونانەی ئەنجامیانداوە، راشیگەیاند دادپەروەری و جێبه‌جێکردنی حوکمی یاسا بەسەر تاوانباراندا یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی دەوڵەتێکی ئازاد و خاوەن ئاسایش و ئارام  و رێگریش دەکات لە هەر پلانێک کە هەرەشە بێت بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان