لە میانی پیشوازیکردنی لە پارێزگاری بانکی ناوەندی.. سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لە پێویستی بەھێزکردنی دۆخی دارایی وڵات و پارێزگاریکردن لە سەربەخۆی بانکی ناوەندی

2020/10/04

سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/١٠/٤ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە مستەفا غالب کیتاب پارێزگاری بانکی ناوەندی.

لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە مستەفا غالب کرد بە بۆنەی دیاریکردنی بۆ پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا.

هەر لە دیدارەکەدا دۆخی دارایی وڵات گفتوگۆی لەبارەوە کرا لە بەر رۆشنایی ئاڵنگارییەکانی ئێستا. 

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پارێزگاری لە سەربەخۆیی بانکی ناوەندی و بەھێزکردنی دۆخی دارایی لە رێگەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی دەوڵەت و پەیڕەوکردنی سیاسەتی نەختینەی هاوسەنگ و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بە گژداچوونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی، بەتایبەتی لەو دۆخەی کە ئێستا وڵات پیایدا تێپەڕدەبێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەمبوونەوەی داهاتی نەوت.

لەلای خۆیەوە مستەفا غالب باسی لە بەرێوەچوونی کارەکانی بانکی ناوەندی کرد، سەبارەت بە دۆخی نەختینە و دارایی و ئەو هەنگاوانەی ئەگیرێنە بەر بۆ سنوردارکردنی لێکەوتە ئابوورییەکان، ھەروەھا رۆڵ و پشتیوانی سەرۆک کۆماریشی بەرز نرخاند بۆ بە دیهێنانی ئامانجەکانی دۆخی دارایی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە هاووڵاتیان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان