سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق

2020/10/04

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٠٢٠/١٠/٤ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە ماثیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و سەبارەت بە دۆخی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیانکرد. 

لە دیدارەکەدا سەرەتا سەرۆک کۆمار هیوای هەرچی زوو چاکبونەوەی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ھاوژینەکەی مێلانیا ترەمپ لە ڤایرەسی کۆرۆنا خواست و دووپاتیکردەوە لەگرنگی هەماهەنگی هاوبەشی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەمکردنەوەی زیانەکانی.

هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە و ئاسۆی هاریکاری لە بوارە جیاجاکاندا لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی هاریکاری لەگەڵ کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنی و تەندروستییەکان و پەتای کۆرۆنا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردنی رێوشوێنەکانی حکومەتی عێراق لە پارێزگاریکردن لە نێردە دیبلۆماسییەکان و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و یاسا بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا لە رێگەی گفتوگۆ، بۆ گەشتن بە ئاشتی و دۆزینەوەی زەمینەیەکی لە بار بۆ هاریکاری هاوبەش لە بوارەکانی گەشەپێدان و پێشکەوتندا. 

لە لای خۆیەوەی باڵیۆز ئەمریکا پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری و ئارامی عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا دووپاتکردەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان