لە میانی پێشوازیکردنی لە بلاسخارت.. سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لە پێویستی پاکی و بێگەردی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دوور لە ساختەکاری

2020/10/05

سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/١٠/٥ پێشوازیکرد لە جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لەگرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو، پێویستی بەڕێوەچوونی لەسەر بنەمای پاکی و بێگەردی لەسەرجەم قۆناغەکانیدا، هەروەها دووپاتکرایەوە لەگرنگی هەماهەنگی لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکان، تاوەکو دەرەنجامەکانی باوەڕپێکراو و جێگەی متمانە بن لەلای دەنگدەران و ھاووڵاتیان ئازادانە نوێنەرەکانیان ھەڵبژێرن دوور لە فشاری چەک و ساختەکاری.

هەر لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمای دادپەروەری و شەفافیەت و رەنگدانەوەی ویستی ئازادنە لە هەڵبژاردنەکان بەبێ هیچ جۆرە کاریگەری و فشارێک، تاوەکو زامنی ئەوە بکات دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان نوێنەرایەتی راستەقینەی خەڵک دەکات.

لە دیدارەکەدا جەختیشکرایەوە لەگرنگی پشتیوانیکردنی پرۆژەی نیشتمانی عێراق لە چەسپاندن و بەھێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەروەری یاسا و پارێزگاریکردن لە نێردە دیبلۆماسییەکان و رێگریکردن لە تیرۆر و ئەو کارانەی لە دەرەوەی یاسان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان