لە میانی پێشوازیكردنی لە ئەندامانی ئەنجومەنی دەوڵەت.. سەرۆك كۆمار جەختدەكاتەوە لە پێویستی سەربەخۆیی ئەنجومەنەكە لە پێناو پەرەپێدانی كاری دامەزراوەكانی دەوڵەت

2020/10/06

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/١٠/٦ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە شاندێکی ئەندامانی ئەنجومەنی دەوڵەت بە سەرۆكایەتی خاتوو سامیە كازم محەممەد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا لەبارەی كاری ئەنجومەنی دەوڵەت و ئەو رۆڵەی دەیبینێ‌ لە بواری یاسادانان و راوێژی یاسای و رێكخستنی بابەتە ئیداری و یاساییەكان بۆ دامەزراوەكانی دەوڵەت و فەرمانبەران و هاووڵاتیان.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی پارێزگاریكردن لە سەربەخۆی ئەنجومەنی دەوڵەت وەك جێبەجێكردنی بنەماکانی دەستوور، ھەروەھا ئەنجومەنەکە ببێتە بەشێك لەو بابەتانەی خراونەتەروو بەشێوەیەكی سەربەخۆ و بێ‌ لایەنانە لە پێناو پەرەپێدانی كاری دەزگا ئیدارییەکان لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و دانانی پلانێك كە لەو رووەوە پەرە بە كاری ئەنجومەنەكە بدات، ھاوکات لەگەڵ داواكارییەكانی سەردەم یەکبگرێتەوە.

لەلای خۆیانەوە ئەندامانی شاندەکە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی و بەبایەخیشەوە باسیان لە تێروانینەكانی سەرۆک بەرھەم كرد لە پەرەپێدانی كار و  سەربەخۆی ئەنجومەنەكە لە پێناو كەمكردنەوەی ئەو كێشانەی کە دامەزراوەكانی دەوڵەت و یاسادانان رووبەرووی دەبنەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان