سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان

2020/10/06

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/١٠/٦ لە بەغدا پێشوازیکرد لە مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و سەبارەت بە گرنگترین گۆرانکارییە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆیانکرد.

لە كۆبوونەوەكەدا جەختکرایەوە لەگرنگی گفتوگۆ و دیاڵوگی جددی لە نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان و گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و ھێنانەدی خۆشگوزاری و ئارامی بۆ گشت ھاووڵاتیان.

لە بەشێکی دیکەی كۆبوونەوەكەدا دووپاتکرایەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و یاسا، بەتایبەتی پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان