پیرۆزبایی سەرۆک کۆمار بەبۆنەی جەژنی جەمای ئێزیدیه‌کان

2020/10/07


سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، پیرۆزبایی لە ئێزیدییەکان کرد بە بۆنەی جەژنی جەما.

ئەمە دەقی پیرۆزباییەکەی سەرۆک کۆمارە:

"گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت رۆڵەکانی ئێزیدییەکان دەکەین بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەما، هیوای خێر و خۆشی و سەلامەتی و ئاشتیان بۆ دەخوازم لە وڵاتەکەی خۆیان، ئەوان لە کاتێکدا جەژن دەکەن لە پەرستگای لالش، بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و لەدەستدانی بابە شێخ و بەردەوامی ئازار و نەهامەتی بەشێکی زۆری ئەو خانەوادانەی کە لەکاتی داگیرکاری داعش بۆ ناوچەکانیان دووچاری ئازار و تاوانی قێزەون ھاتوون لەسەردەستی ئەو گروپە تیرۆرستە. بۆیە مەراسیم و ئاھەنگەکانیان دواخستووە.

هەستمان لەگەڵ رۆڵە و برا ئێزیدییەکانە، هەموو هەوڵەکانمان لەو پێناوەدایە کە لە ئازار و نەهامەتییەکانیان کەم بکەینەوە و جارێکی دیکە ئاشتی و دادپەروەری باڵ بکێشێت بەسەر ناوچەکانیاندا، کاریش بکەین بۆ گەڕانەوەی ئاوارە و لێقەوماوان و یارمەتیدەریش بین لە دۆزینەوەی رفێندراو و ونبوەکان و رزگارکردنی زیندوەکان.

یەزدان هەموو لایه‌ک بپارێزێ.

هەموو ساڵێک ئێزیدییەکان لە ئاشتیدابن".

د. بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان