لە میانی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی زانکۆی موسڵ.. سەرۆک کۆمار ستایشی هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی کاروانی زانستی کرد لە دوای دەرکردنی داعش لە شاری موسڵ

2020/10/15


سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/١٠/١٥ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە د.قوسەی کەمالەدین ئەحمەدی سەرۆکی زانکۆی موسڵ.

لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ستایشی خۆڕاگری خەڵکی موسڵی کرد لە بەگژداچوونەوەی تیرۆر و تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە شارەکە رووبەڕووی بووەتەوە و گەڕانەوەی ژیان بۆ شارەکە، بە تایبەت لە کەرتی زانستی و هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی کاروانی خوێندنی بەرزنرخاند بەشێوەیەکی خێرا لە زانکۆی دێرینی موسڵ دوای ئەوەی لەسەر دەستی گروپی تاریک پەرستی داعش رووبەڕووی و ێرانکاری بووەوە، ھاوکات ئاماژەشیکرد بۆ ئەوەی زانکۆی موسڵ ھەمیشە خوێندکارانی لە تەواوی وڵات لە خۆگرتووە لە سەرجەم پێکهاتە و توێژە جیاوازەکان. 

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەو هەوڵانە دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی زانکۆی موسڵ و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ خوێندکاران و کادیرانی خوێندن لە پێناو گەیشتن بەو پێگەیەیی کە شایستەیەتی زانکۆی موسڵە لە ناوەندەکان لە زانکۆکانی وڵات و دەرەوەی وڵات.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆی موسڵ سوپاس و ستایشێ خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی، ھەروەھا سەرۆک بەرھەم گوێی گرت بۆ کاروانی کاری زانکۆ و کێشەکانی و پشتیوانی تەواوی خۆشی لە پەرەپێدانی بەرەو ئاستێکی باشتر دەربڕی.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان