لە میانی پێشوازیكردن لە باڵیۆزی روسیا لەعێراق.. سەرۆك كۆمار جەختدەكاتەوە لە پێویستی كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكە و درێژەدان بە جەنگی دژ بە تیرۆر

2020/10/22

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/١٠/٢٢ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد ماكسیم ماكسیموف، باڵیۆزی روسیا لە عێراق. 

لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا دەربارەی چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی هاریكاری و كاری هاوبەش كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات، ھەروەھا باس دواین پەرەسەندنە ناوچه‌یی و نێودەوڵەتییه‌کان کرا، ھاوکات جەختكرایەوە لە پابەندبوون بە گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ پتەوكردنی ئاسایش و ئاشتی ناوچه‌که‌.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەپێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندرەوی و كەمكردنەوەی گرژییەكان لە پێناو ره‌خساندنی دەرفەتی پەرەپێدان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەكە و رێكخستن و كاری هاوبەش بۆ ئەوەی عێراق ببێتە سەكۆیەك بۆ پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی روسیا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق دووپاتكردەوە لە پتەوكردن و سوربوونی پەیوەندییەكان لە تەواوی بوارەكان و فراوانكردنی هاریكاری ئابوری و رۆشنبیری نێوان هەردوو وڵات.

Presedent

هەڵبژاردە