سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی ماتەمی ئاڕاستەی پادشای بەحرەین دەكات

2020/11/11


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/١١/١١ بروسكەیەی ماتەمی ئاڕاستەی حەمەد بن عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە، پادشای بەحرەین كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی میر خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، سەرۆک وەزیرانی بەحرەین.

دەقی پرسەنامەكە: 

بەرێز شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، پادشای شانشینی بەحرەین

سڵاوی پەروەدگاری مەزنتان لێ بێت 

بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو میر خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، سەرۆك وەزیرانی بەحرەین-مان پێگەیشت.

بەم بۆنەی خەمبارەوە هاوخەمی خۆمانتان پێی رادەگەیەنین و داواکارین لە پەروەردگاری مەزن كە كۆچكردوو بەر رەحمەتی فراوانی خۆی بخات و ئارامی و سەبووری بە خانەوادەی پادشایەتی و گەلی بەحرەینی برا ببەخشێت. 

إنّا لله وإنّا إلیه راجعون.

بەرهەم ساڵح
سەرۆك كۆماری عێراق

Presedent

هەڵبژاردە