پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ کۆچی دوایی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/١١/١٨ پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هەولێر کرد.
دەقی پرسەنامەکە:
بەداخهوه هەواڵی کۆچی دوایی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هەولێرم پێگەیشت. د.فرسەت پارێزگارێکی لێهاتوو و خه‌مخۆر بوو، له‌و ماوه که‌مه‌ی ئه‌رکه‌که‌یدا جێده‌ستی دیار و مه‌به‌ستی بوو خزمه‌تی زۆری شاری ھەولێر بکات، جگه له‌وه‌ش یاساناسێکی لێوه‌شاوه و په‌رله‌مانتارێکی سه‌رکه‌وتوو بوو، به‌داخه‌وه مه‌رگ رێگه‌ی نه‌دا د.فرسه‌ت خزمه‌تی زیاتری ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێر و کوردستان بکات.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و هاوخه‌می خۆم به بنه‌ماڵه‌که‌ی و که‌سوکاری راده‌گه‌یه‌نم و داواکارم له یه‌زدانی مه‌زن به به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات.
انا لله وانا اليه را‌جعون
د. بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
Presedent