سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی

2020/11/18


سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/١١/١٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.

لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی درێژەدان بە هەوڵەکان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر و راوەدونانی پاشماوەکانی داعش که‌ ده‌یانه‌وێت ئاسایش و سەقامگیری ھەندێک ناوچە بشێوێنن، هاوکات جه‌خت لە پتەوکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان کرایه‌وه‌ بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایشی هاووڵاتیان.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد کە کاری لە پێشینە بریتیە لە بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی ئارامی بۆ ھاووڵاتیان و رێگریکردن لە به‌کارهێنانی چەک لە دەرەوەی یاسا و پێویستی پارێزگاریکردن لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی گشتی.

Presedent

هەڵبژاردە