سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سکرتێری گشتی پرۆژەی عەرەبی

2020/11/30


سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/١١/٣٠ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە خەمیس خەنجەر سکرتێری گشتی پرۆژەی عەرەبی و سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی وڵات گفتوگۆکرا.

لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لە گرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و فەراهەمکردنی تەواوی پێویستییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئابووری لە وڵات و چارەسەکردنی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لە رووی تەندروستی و ئابووری و زامنکردنی سەلامەتی هاووڵاتیان.

Presedent

هەڵبژاردە