په‌یامی هاوخه‌می سه‌رۆک کۆماری عێراق به بۆنه‌ی کۆچی دوایی تێکۆشه‌ری دێرین و سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عێراق بەهادین نوری
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/١٢/١ پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری تێکۆشه‌ری دێرین و سیاسەتمەدار و سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عێراق بەهادین نوری کرد.
دەقی پرسەنامەکە:
بەرێزان / کەسوکار و بنەماڵەی مامۆستا بەھادین نوری
به داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی تێکۆشه‌ری دێرین و سیاسەتمەدار و که‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ر و سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عێراق مامۆستا (بەهادین نوری) مان پێگه‌یشت.
مامۆستا بەھادین نوری، رۆڵێکی دیار و به‌رچاوی ھەبووە له خه‌بات و کوردایه‌تی و خزمەتکردن بە دۆزی رەوای میللەتەکەمان و کاروانی شۆڕش دژ بە دیکتاتۆرییەت و چەوسانەوە، بۆیە رۆڵ و پێگه‌یان دیار و به‌رچاوه.
به‌م بۆنه خه‌مباره‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان ده‌كه‌م و داوام له خودای گه‌وره ئه‌وه‌یه به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بووری و دڵنەوایی هه‌موو لایه‌ك بدات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
Presedent