سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لە گرنگی پشتیوانیکردن لە هونەرمەندان و چالاککردنی بزوتنەوەی رۆشنبیری

2020/12/03

سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پینجشەممە ٢٠٢٠/١٢/٣ لە کۆشکی سەلام پێشوازیکرد لە ژمارەیەک هونەرمەندانی سلێمانی و بەغدا، کە بەشدارن لە کۆڕبەندی شەوانەی سلێمانی کە بەڕێوبەرایەتی سینەما و شانۆ بە هاریکاری لەگەڵ بەڕێوبەرێتی گشتی رۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی و کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد رێکیخستووە.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پشتیوانی لە هونەرمەندان و ئەدیبان لە تەواوی بوارەکانی رۆشنبیری و ئەدەب و پەرەپێدانی کۆڕبەند و فیستیڤاڵە رۆشنبیرییەکان و هاریکاریکردن لە نێوان دامەزراوە رۆشنبیرییەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان لەپێناو دەوڵەمەندکردنی جوڵانەوەی رۆشنبیری لە وڵات.

ھاوکات سەرۆک بەرهەم گوێی گرت بۆ هونەرمەندان سەبارەت بە دۆخی رۆشنبیری و ئەو کێشانەی رووبەروویان دەبێتەوە، ھەروەھا ھونەرمەندان بەبایەخەوە باسیان لە پێشوازی و پشتیوانی سەرۆک کۆمار کرد لە ناوەندە رۆشنبیری و ئەدەبییەکان.

Presedent

هەڵبژاردە