بەبۆنەی جەژنەکانی سەری ساڵی نوێوە.. سەرۆک بەرھەم: عێراق وڵاتی فرهپێکهاتهیهو بێ مه‌سیحییه‌كان ئه‌و سیمایه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات
سەرۆک کۆمار: به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێوە پیرۆزبایی له خوشك و برا مه‌سیحییەکان ده‌كه‌م.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/١٢/٢٤ د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە شاری بەغدا لە كڵێسای مار یوسف به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێوە وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند پێویستە خۆشه‌ویستی و هاریكاری و لێبوورده‌یی، له‌پێناو هێنانه‌دی ئاشتی و پێکەوەژیان بەرجەستە بکەین.
لە وتارەکەیدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەیکرد بەوەی به‌درێژایی ساڵانی رابردوو، مه‌سیحییه‌كان وەک سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق گیرۆده‌ی تیرۆر و لێكه‌وته‌كانی توندڕه‌ووی بوون و ناچاربوون وڵات بهجێبهێڵن، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین ژیان و گوزه‌رانی مه‌سیحییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان زامن بكه‌ین، چونكه ئه‌وان مێژوو و هه‌وێنی ئه‌م نیشتمانه‌ن.
لە درێژەی وتارەکەیدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند، كاتێ پێشوازی له ساڵی نوێ ده‌كه‌ین رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاسته‌نگ ده‌بینه‌وه بۆیه پێویستمان به هه‌ڵوێسته‌یه‌كی جددی و چاره‌سه‌ری بوێرانه هه‌یه، كه پشت ئه‌ستوربێ به حوكمڕانییه‌كی دروست و دادپه‌روه‌ر كه ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆ هاووڵاتییان دابین بكات.
دەقی وتارەکەی سەرۆک کۆمار:
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
"إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ"
صدق الله العظيم
به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێوە پیرۆزبایی له ته‌واوی مه‌سیحییه‌كانی جیهان و به‌تایبه‌ت تریش له خوشك و برا مهسیحییەکانی عێراق ده‌كه‌م، مایه‌ی شانازیشمه كه ئێستا له‌م كڵێسایه پێكهوە ئه‌و یاده ده‌كه‌ینه‌وه، به تایبه‌تیش كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحی وه‌ك پشوو فەرمی په‌سه‌ند كرد.
بڕیارەکەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌دواداچوونی كاردینالیش جێگه‌ی ده‌ستخۆشین.
له‌م بۆنه مه‌زنه‌دا، مرۆڤایه‌تی به گشتی و عێراقییه‌كان به تایبه‌تی، ئیلهام له‌و به‌ها مرۆییه پاكوبێگهردانه وه‌رگرن كه حه‌زره‌تی مه‌سیح هه‌ڵگر و سه‌رمه‌شقیان بووه له خۆشه‌ویستی و هاریكاری و لێبوورده‌یی، له‌پێناو هێنانه‌دی ئاشتی و پێکەوەژیان. چونكه ئێمه له بری رق و كینه پێویستیمان به زمانی خۆشه‌ویستی و لێتێگه‌یشتن هه‌یه.. له بری ململانێ پێویستیمان به ئاشتی و ئارامی هه‌یه.. له بری ناكۆكییه‌كان پێویستیمان به ئاشته‌وایی و یه‌كڕیزی هه‌یه.
هه‌ر ئه‌مه‌یه كه حه‌زره‌تی مه‌سیح له هه‌موو راسپارده‌كانی و سه‌رجه‌م ئاینه ئاسمانییه‌كانیش رێنوێنیمان ده‌كه‌ن.. كه له‌و جیهانه پڕ ئێش و ئازار و شه‌ڕ و ناكۆكییه‌دا پێیانه‌وه پابه‌ند بین.
به‌راستی ساڵی ٢٠٢٠ ساڵێكی سه‌خت و دژواربوو.. ساڵی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای نه‌گریسی كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابووری و ئاڵێنگارییه ئه‌منییه‌كان و گرژییەکانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی بوو.. كه ئێستاش به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنین.
ساڵی ٢٠٢٠ ساڵی یه‌كخستنی هه‌موو هه‌وڵ و تواناكان بوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵێنگارییه سه‌خته‌كان.. ئومێده‌وارین له ساڵی نوێ‌دا له ئاست ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌دا بین كه ببێته مایه‌ی خێروخۆشی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی.
پێشتر مژده‌ی سه‌ردانی چاوه‌ڕوانكراوی قه‌داسه‌تی پاپا فرنسیسمان راگه‌یاند كه بڕیاره مانگی سێ ساڵی ئاینده سه‌ردانی عێراق بكات، به ناوی موسوڵمان و مه‌سیحی و ئێزدی و سابیئه و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه به‌خێرهاتنی قه‌داسه‌تی پاپا ده‌كه‌ین بۆ وڵاته‌كه‌مان كه مه‌ڵبه‌ندی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر و لانكه‌ی شارسانیه‌ت و مێژوو و ئاین و پێغه‌مبه‌رانه، پایته‌ختی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و مه‌ڵبه‌ندی داهێنان بووه، عێراقی نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف و چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان و نه‌به‌ردییه‌كانی ئاشور و بابل و سومەره.
به‌درێژایی ساڵانی رابردوو، مه‌سیحییه‌كانی ئه‌م وڵاته گیرۆده‌ی به‌ڵاو و لێكه‌وته‌كانی تیرۆر و توندڕه‌ووی بوون و ناچار بوون وڵات بهجێبهێڵن و به‌مه‌ش عێراق له تواناكانیان بێبه‌ش بوو.
له‌و كارهساتانهشدا كه به‌سه‌ریان هات، سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق هاوبه‌ش و هاوخه‌میان بوون، چونكه تیرۆر و توندڕه‌ووی هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان ئاین و نه‌ته‌وه‌كان ناكه‌ن و ئه‌وه‌ی بۆنی مرۆڤایه‌تی لێبێت به‌ئامانجی ده‌گرن.
بۆیه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین که ژیان و گوزه‌رانی مه‌سیحییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان زامن بكه‌ین و داكۆكی له مافه ئاینی و كهلتورییهكانیان بكه‌ین، چونكه ئه‌وان مێژوو و هه‌وێنی ئه‌م نیشتمانه‌ن و مێژووش شاهیدی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌دات.
عێراق وڵاتی فره‌ییه و هه‌مه‌چه‌شنییه، ئه‌وا بێ گومان بێ مه‌سیحییه‌كان ئه‌و سیمایه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات كه له ئاین و نه‌ته‌وه‌ی جیاوازه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
كاتێ پێشوازی له ساڵی نوێ ده‌كه‌ین رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاسته‌نگ ده‌بینه‌وه بۆیه پێویستمان به هه‌ڵوێسته‌یه‌كی جددی و چاره‌سه‌ری بوێرانه هه‌یه، كه پشت ئه‌ستوربێ به حوكمڕانییه‌كی دروست و دادپه‌روه‌ر كه ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆ هاووڵاتییان دابین بكات، پایه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری پته‌وتر بكات و مافی هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر بكات، ده‌وڵه‌تێكی خزمه‌تگوزار كه شكۆمه‌ندی و سه‌روه‌ری مێژوویی و كه‌لتوری بۆ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه.
هه‌روه‌ك پێویسته خۆنه‌ویستانه كار بكه‌ین بۆ بەره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و توندڕه‌وی كه هه‌ردووكیان رووی راسته‌قینه‌ی تیرۆرن.. چونكه توندڕه‌وی مرۆڤه‌كان په‌رت ده‌كات و ویست و ئیراده‌یان زه‌وت ده‌كات، گه‌نده‌ڵیش قوتی خه‌ڵك به‌تاڵان ده‌بات و ده‌وڵه‌ت بنكۆڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی شكۆی بشكێنێت، بۆیه توندڕه‌ووی و گه‌نده‌ڵی دوو رووی یه‌ك دراون و بازاڕی شه‌رانگێزی و تیرۆر گه‌رم ده‌كه‌ن.
گەلی عێراق توانیان جوانترین پاڵه‌وانێتی دژی تیرۆر و تونده‌ڕه‌وی تۆمار بكه‌ن، به هێز و بازووی رۆڵه‌كانیان و به یارمه‌تی هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانیان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا، بۆیه گرنگه درێژه به‌و سه‌ركه‌وتنانه بده‌ین و ته‌واویان بكه‌ین، و سه‌ركه‌وتن دژ به گه‌نده‌ڵی به‌ده‌ست بهێنین، ئامانجی یه‌كه‌م و كۆتایشمان ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌مه‌ش بێ ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی راسته‌قینه و ریشەیی به‌ده‌ست نایه‌ت كه داواكاریه‌كی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه و له‌چه‌ندین بۆنه و كاتی جیادا دووپاتیان كردووەته‌وه، بۆیه ده‌بێت دڵسۆزانه و ماندوونه‌ناسانه به‌ده‌نگییه‌وه بچین.
به‌گه‌شبینیه‌وه چاوه‌ڕوانی ساڵی نوێین.. هیوادارین كۆتایی به په‌تای نه‌گریسی كۆرۆنا بێت و سه‌ره‌تایه‌كیش بێت به‌ره‌و قۆناغێكی نوێی ئاشتی و ته‌بایی له ناوچه‌كه و جیهاندا.
ئاشتی هه‌وێنی خۆشه‌ویستییه..
یه‌ك هه‌ڵوێستی و ھاریكاری یه‌كتری ئاشتی و ئارامی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن..
په‌روه‌ردگار عێراق و گه‌له‌كه‌ی لهھەموو خراپه‌كارییه‌ك بپارێزێت..
ھیواخوازین ئاشتی و ته‌بایی باڵ بكێشێت به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا..
هه‌موو ساڵێكتان خۆشی و شادی و به‌خته‌وه‌ری بێت..
دووباره سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت..
Presedent