سەرۆک کۆمار بروسکەیەکی ماتەمینی لە پاپای ڤاتیكان فرەنسیسی یەكەم پێگەیشت

2021/01/21


د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢١/١/٢١ بروسکەیەکی ماتەمینی لە قەداسەتی پاپای ڤاتیكان فرەنسیسی یەكەم پێگەیشت، لەبارەی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا كە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.

دەقی بروسكەی ماتەمینییەكە:

"جەنابی سەرۆك كۆماری عێراق

قەداسەتی پاپا فرەنسیسی یەكەم بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی تەیەرانی لە بەغدا پێگەیشت، بەڕێزیان زۆر بە توندی سەركۆنەی ئەو كارە تیرۆرستییە قێزەوونە دەکات، نزاش دەکات بۆ گیانی قوربانیان و خێزانەكانیان، هیواخوازیشە کە ھەمووان بەیەکەوە کار بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی، ھیواداریشە بە گیانی برایەتی و هاریكاری و ئاشتییەوە ئەم قۆناغە دژوارەی ئێستا تێپەڕێت، ھاوکات پاپا فەرەنسیس لە ناخی دڵەوە نزا بۆ گەلی عێراق دەکات تا ھەمیشە لە ئاشتی و ئارامیدا بێت.

كاردیناڵ بیتروا بارولین
سكرتێری دەوڵەتی ڤاتیكان".

Presedent

هەڵبژاردە