سەرۆک کۆمار بروسکەیەکی ماتەمینی لە سەرۆکی تورکیا پێگەیشت
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق پێنجشەممە ٢٠٢١/١/٢١ بروسکەیەکی ماتەمینی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پێگەیشت، لەبارەی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا كە ژمارەیەک ھاووڵاتی بێتاوانی کردە ئامانج.
دەقی بروسكەی ماتەمینییەكە:
"بەڕێز سەرۆك كۆمار
برای ئازیز
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک ھاووڵاتی بێتاوانم پێگەیشت، كە بەهۆی پەلامارە تیرۆریستییەكەی بەغدای پایتەختی عێراق بوونە قوربانی.
بەو بۆنە خەمبارەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە تیرۆریستییە دەكەم و جارێكی دیکە هەڵوێستی نەگۆڕی توركیا بۆ عێراقی دۆست دووپاتدەكەمەوە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
لە پەروەردگاری گەورە و مەزن داواكارم براكانمان كە ئەمڕۆ گیانیان سپارد بەر رەحمەتی خۆی بخات و شیفای خێراش بە بریندارەكان ببەخشێت، بە ناوی خۆم و گەلی تورکیا ماتەمینی خۆم رادەگەیەنم بۆ گەلی عێراقی برا و دۆست لە رێگەی بەڕێزتانەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆك كۆماری توركیا"
Presedent